کۆشکی سپی: ئامادەکاری بۆ خولی دووەمی دانوستانەکان دەکات

کۆشکی سپی: ئامادەکاری بۆ خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکرێت و پاکستان میوانداری دەکات.

کۆشکی سپی، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، و پێشبینیش دەکرێت “ئیسلام ئاباد”ی پایتەختی پاکستان میوانداری ئەو خولە بکات.

کارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئەم گفتوگۆیانە بەردەوامن و ئێمە هەست بە ئاسوودەیی دەکەین بەرامبەر ئاسۆکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن”، ئاماژەی بەوەش کرد کە “زۆر ئەگەرە” خولی داهاتوو لە پاکستان بەڕێوە بچێت. لیڤیت جەختی لەوەش کردەوە، کە پاکستان ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان واشنتۆن و تاران دەگێڕێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە چارەسەر.

لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژەکە لە زاری سەرۆکی چینەوە گواستییەوە کە بۆ هاوتا ئەمریکییەکەی دووپات کردووەتەوە کە پەکین چەک بە ئێران نادات.

لە لایەکی ترەوە، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، کە واشنتۆن کار بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و گەرەنتی کردنی هاتوچۆی دەریایی دەکات. هاوکات هۆشداریشی دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە سزای ئەو وڵاتانە بدات کە بەردەوامن لە کڕینی نەوتی ئێران، ئاماژەشی بە داواکارییەک کرد بۆ سڕکردنی داراییەکانی سوپای پاسداران و دارایی و سەرمایەکانی ڕژێمی ئێران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە