هۆشداریی لە شەپۆلێکی “سۆپەرسێڵ” و مەترسیی لافاو؛ بارانێکی بەهێز هەرێم دەگرێتەوە.
زەکەریا کانی پاشایی، شارەزای کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە و دووسبەی هەینی، کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە و ئارام دەبێت، بەڵام ئەمە ئارامیی پێش زریانە، چونکە لە شەوی شەممەوە (١٨ی مانگ) شەپۆلەکە دەست پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، کە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە (١٩ و ٢٠ی مانگ)، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی هەوری بەهێزی جۆری “سۆپەرسێڵ”. ئەم هەورانە بارانی زۆر بەهێز و تەرزەی قەبارە گەورە لە ناوچە جیاجیاکاندا دروست دەکەن، کە مەترسیی دروستبوونی لافاوی لێ دەکرێت.
هاوکات لەگەڵ بارانەکە، کانی پاشایی پێشبینی دەکات لەهەندێک ناوچە بەفر ببارێت، بەتایبەتی لوتکەی چیا بەرزەکان و ناوچە شاخاوییەکان، هاوکات پلەکای گەرما دادەبەزن و خێرایی باش مامناوەند و بەهێز دەبێت.
لەکۆتاییدا، زەکەریا کانی پاشایی داوا لە هاووڵاتییان دەکات وریای ئەم گۆڕانکارییە بن، چونکە شەپۆلەکە گشتگیر و بەهێز دەبێت.
