کۆمپانیای “جیلی” هەزاران ئۆتۆمبێل بانگهێشت دەکاتەوە

کۆمپانیای “جیلی” هەزاران ئۆتۆمبێلی جۆری “Atlas” لە ڕووسیا دەکێشێتەوە بۆ گۆڕینی پارچەیەکی هەستیار.

کۆمپانیای “Geely Motors” ڕایگەیاند کە 38.9 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری (Atlas) لە بازاڕەکانی ڕووسیا دەکێشێتەوە، کە لە ماوەی نێوان ١١ی تشرینی یەکەمی 2023 تا 30ـی ئەیلوولی 2025 خراونەتە بازاڕەوە.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “کۆمپانیای جیلی مۆتۆرز دەستی کردووە بە هەڵمەتێکی کێشانەوەی ئۆتۆمبێل بە مەبەستی گۆڕینی (فیوزێکی) تایبەت بە سیستەمی یارمەتیدەری وەستانی ئۆتۆماتیکی (Auto Parking Assist) لە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری Atlas. لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، 38.8 هەزار ئۆتۆمبێل کە لە نێوان تشرینی یەکەمی 2023و ئەیلوولی 2025فرۆشراون، بانگهێشت دەکرێنەوە.”

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەرجەم کارەکانی چاککردنەوە لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، لە ناوەندە ڕێپێدراوەکانی چاککردنەوەی سەر بە کۆمپانیای جیلی مۆتۆرز لە ڕووسیا ئەنجام دەدرێن. هەموو تێچووەکانیش لە ئەستۆی کۆمپانیا دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا کە لەلایەن دەستەی فیدراڵی ڕووسیا بۆ چاودێری پێوەرەکان (Rosstandart) پەسەند کراوە.

جیلی لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی خستۆتە ڕوو: “هەڵمەتەکانی کێشانەوەی ئۆتۆمبێل کارێکی جیهانی باوە لە نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینان، ئامانجی ئەم ڕێکارانەش ڕێگریکردنە لە هەر ئەگەرێکی دروستبوونی گرفت لە کارکردنی هەندێک بەشی ئۆتۆمبێلەکەدا.”

سەرچاوە: نۆڤۆستی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە