هاووڵاتیان لەبارەی گەشت و سەیران ئاگادار دەکرێنەوە

بەهۆی ئاسایی بوونەوەی كەشوهەوا و كەشێكی خۆشی بەهاری هاووڵاتیان ڕۆژانی هەینی ڕوو لە سەیرانگاكان دەكەن بۆ گەشت و سەیران، هاتووچۆی هەڵەبجەش هۆشداری دەداتە شۆفێران، كە دووربكەونەوە لە تیژڕەوی و سەركێشی و بێزاركردنی خەڵك.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕێنماییەکدا بۆ هاووڵاتییان ڕایگەیاند، لە کاتی گەشت و سەیران خۆتان بەدووربگرن لە تیژڕەوی، سەرکێشی و بێزار کردنی هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشداوە، “پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی ھاتووچۆ بن بۆ ئەوەی تووشی کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە”.

هاتووچۆی هەڵەبجە لە کۆتاییدا دەڵێت، “هەمیشە ئەوەتان لە یادبێ درەنگ گەیشتن باشترە لەوەی کە ھەر نەگەیت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە