پارێزگای كەركوك: ڕێبوار تەها تا ئێستا دەستلەركێشانەوەی پێشكەش نەكردووە

پارێزگای کەرکوک بڵاویكردەوە، ڕێبوار تەها تاوەکو ئـەم ساتە هیچ نووسراوێكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگا نەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دەنگۆی دەستلەكاركێشانەوەی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگای كەركوك و پێدانی بە سەرۆكی بەرەی توركیانی بڵاوكرایەوە و نووسراوێك بڵاوكراوەتەوە، كە بڕیارە سبەینێ‌ ئەنجوومەنی پارێزگاكە بۆ ئەو پرسە كۆببێتەوە.

پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیان دەڵێت: ڕیبوار تەها هێشتا بە فەرمی ئەرکەکانی خۆی وەک پارێزگاری کەرکوک جێبەجێ دەکات و دەشڵێت: بە تەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنی هەر بڕیارێک کە لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە دەربچێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

سەبارەت بە هەواڵە بڵاوبووەکان سەبارەت بە گۆڕانکاریی ئەگەری لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک، مەبەست ڕوون دەکەینەوە کە بەڕێز ڕیبوار تەها هێشتا بە فەرمی ئەرکەکانی خۆی وەک پارێزگاری کەرکوک جێبەجێ دەکات و بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەو بەرپرسیارێتییە یاسایی و کارگێڕییانەی پێیان سپاردووە.

لە کاتێکدا جەنابی جەنابی بە تەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنی هەر بڕیارێک کە لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەربچێت سەبارەت بە گۆڕانکاری لەم پۆستەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ئەنجومەنی پارێزگا نەکردووە.

هاوکات خوازیارین هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان دڵنیا بکەینەوە کە سەقامگیری کەرکوک و بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پێش هەموو شتێکەوەیە و لە پێش هەموو ڕەچاوکردن و بەرژەوەندییەکانی دیکەدایە، هەروەها جەنابی بەڕێزیان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەرکە فەرمییەکانی تا ڕادەستکردنی بەرپرسیارێتیەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە