ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن و حکومەتێک پێکبهێنرێت کە بنکەفراوان بێت و هەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداریی تێدا بکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی جەختی لە پێویستیی خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن و حکومەتێک پێکبهێنرێت کە بنکەفراوان بێت و هەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداریی تێدا بکەن.
وتیشی: “بەدڵنیاییەوە دەبێت حکومەتی هەرێم لەم نزیکانەدا یان لە داهاتوودا هەر پێکبێت.”
ڕاایگەیاند، لە ئێستادا بەشداریی ئەوان لە حکومەت ئاسانترە، چونکە کورسییەکانی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانی کوردستان نزیکەی وەک یەکن و هاوسەنگییەکی نوێ هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە دووپاتی کردەوە کە یەکێتی هەمیشە گفتوگۆ بە باشترین ڕێگە دەزانێت بۆ گەیشتن بە چارەسەر و کۆتاییهێنان بە کێشە سیاسییەکان
