ڕێبوار تەها دەستبەرداری پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ بابەتی دەستبەرداربوونی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگار کۆدەبێتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات و تێیدا پرسی دەستبەرداربوونی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگار دەخرێتەڕوو.

دەستبەرداربوونی ڕێبوار تەها لە پۆستەکەی لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە دێت کە یەکێتی و عەرەب و تورکمان بۆ بەڕێوەبردنی کەرکووک ئەنجامیاندابوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا هاتووە کە هەر لە دانیشتنەکەیی سبەینێدا پارێزگاری نوێش هەڵدەبژێردرێت.

بە پێی زانیارییەکان، محەمەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە بری ڕێبوار تەها دەبێتە پارێزگاری کەرکووک.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە