مانگی ڕابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق نوێترین ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەی بۆ مانگی ئازاری ڕابردوو بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، رێژەی جیابوونەوە لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری، ١٨,٥٦٥ گرێبەست بووە و کۆی گشتی حاڵەتەکانی جیابوونەوەش ٥,٠٧٥ حاڵەت بووە.

وەک هەمیشە، بەغدادی پایتەخت بە هەردوو بەری رەسافە و کەرخ بەرزترین رێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە:

رەسافە (بەغدا): ٣,٠٥٤ هاوسەرگیری و ١,٠٤٦ جیابوونەوە.

کەرخ (بەغدا): ٢,٤٤٠ هاوسەرگیری س ١,٠٣١ جیابوونەوە.

نەینەوا: ١,٧٢٢ هاوسەرگیری و ٣٥٥ جیابوونەوە.

بەسرە: ١,٦٩٧ هاوسەرگیری و ٥٥٧ جیابوونەوە.

کەمترین رێژەی جیابوونەوەش لە پارێزگای موسەنا تۆمارکراوە کە تەنیا ٨٧ حاڵەت بووە، لە بەرامبەر ٥٠٢ گرێبەستی هاوسەرگیریدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە