سیروان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی کێوەڕەش، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بە میدیای پارتی راگەیاندووە،”لەلایەن وەزارەتی دارایی ئەوەمان بۆ هاتووە کە ئەو بانکانەی مووچەیان تەواو نەبووە، دەتوانن بەردەوام بن لە دابەشکردنی مووچە”.
ئەوەشی باسکردووە: “ئێمەش وێڕای پشووی ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچە دابەش دەکەین و فەرمانبەرەکانمان دەوام دەکەن”.
ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لە بانکەکان ئەمڕۆ مووچەیان دابەش نەکردووە و خانەنشینان و وارسی خانەنشینان ڕۆیشتوونەتەوە بۆ ماڵەوە.
