هەرێمی کوردستان و عێراق لەچاوەڕوانی بەهێزترین شەپۆلی باران بارینی وەرزی بەهاردایە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: هۆشداری دەدەین لەئێستاوە ئامادەکاری بکرێت بۆهەر ڕووداوێکی نەخوازراو پێویسته شارەوانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خویان ئامادەبکەن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لەئێوارەی ڕۆژی هەینیەوە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارینی و تەرزە ڕوو لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.
دەشڵێت: سەرەتای دەستپێکی شەپۆلەکە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکات لەبەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەری دەگاته ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی شەممە چەقی بەهێزی شەپۆلەکە بەهۆی دروستبوونی بارستەهەوری زەبەڵاحی باراناوی تاوەبارانی بەلێزمەی لەناکاو کەهەورە بروسکەی بەهێز و تەرزەی بەهێزی لەگەڵدایە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیه له زۆرێک لەناوچە نزمەکانی هەرێم.
پێشبینیشی كرد، لەهەندێ ناوچەکانی لەماوەی (٧٢)کاتژمێردا ئەگەر هەیە بڕێکی بەرچاو باران ببارێت بەتایبەت لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەکاریگەری شەپۆلەکەی دەریای سووریان بەسەرەوەیە.
