سەرۆكی ئەمریكا لەسەر ئەوەی بەرشداری شەڕی ئَران و گەمارۆدانی گەرووی هورمزی نەكردووە، هێرش دەكاتە سەر بەریتانیا و دەڵێت: ئەوروپا تینووی وزەیە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) ڕەتیدەکاتەوە نەوتی دەریای باکوور دەربهێنێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوروپا تینووی وزەیە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) ڕەتیدەکاتەوە نەوتی دەریای باکوور دەربهێنێت، کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی جیهان.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمە تراژیدیایە! دەبوو ئێستا شاری ئەبەردین لە گەشەیەکی بێوێنەدا بوایە.
دەشڵێت: نەرویج نەوتی دەریای باکوور بە دوو هێندەی نرخ بە بەریتانیا دەفرۆشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان سامانێکی زۆر کۆدەکەنەوە. بەریتانیا، کە لە ڕووی وزەوە پێگەیەکی باشتری هەیە لەسەر دەریای باکوور بە بەراورد بە نەرویج، دەبێت هەڵکەنێت، ئازیزەکەم، هەڵکەنێت! ئەوە بە تەواوی شێتانەیە کە ئەوان ئەو کارە ناکەن.
