بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بەهۆی هەڵمژینی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە گیانی لەدەستداوە. گەنجەکە لە ژوورێکی داخراودا زۆپای خەڵووزی بەکارهێناوە بۆ خۆگەرمکردنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرگری شارستانی ئاکرێ، شەوی ڕابردوو گەنجێک بەناوی “ئازاد حسێن محەمەد” تەمەن 26 ساڵ، لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گیانی لەدەستدا.
ڕاشیگەیاندووە، گەنجەکە لە ژوورێکی داخراودا زۆپای داری بەکارهێناوە بۆ خۆگەرمکردنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سیستمی گونجاوی دووکەڵکێش و جێگۆڕکێی ئۆکسجین، تووشی غازەکە بووە و گیانی لەدەستداوە.
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیان کە لە شوێنە داخراوەکاندا، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، لە بەکارهێنانی زۆپا و سۆپای نەوت، دار، یان خەڵووز بەبێ بوونی دووکەڵکێش و جێگۆڕکێی هەوا خۆیان بپارێزن.
