وەزارەتی ناوخۆ: چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، داوا دەکەین چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە