فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەكات “بۆ زانینی ڕۆژە پشووەكان سەردانی لینكی ڕۆژمێری فەرمی حكومەت بكەن” و بەوەش دەردەكەوێت سبەینێ پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە، “هاووڵاتییانی بەڕێز، بۆ زانینی ڕۆژانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، دەتوانن لەم لینکەوە ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببینن”.
بەپێی ڕۆژمێرەكە، سبەینێ چوار شەممە 15ی نیسان، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە پشووی فەرمییە لە هەرێمی كوردستان.
