شاندەکەی ئێران لە ترسی تیرۆرکردن بە ڕێگای جیاواز گەڕاونەتەوە بۆ تاران

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ئێران ئاشکرای دەکات کە بە هۆی مەترسی بەئامانجگرتنیان، بە ڕێگەی جیاواز گەڕاونەتەوە بۆ تاران.

محەمەد مەرەندی کە وەک ڕاوێژکار لە شاندی دانوستانکاری ئێراندایه‌ ئاشکرای کرد کە ئەو فڕۆکەیەی شاندەکەی هەڵگرتبوو بەهۆی هەڕەشەکانەوە ئاراستەکەی گۆڕیوە و دوای نیشتنەوەی لە مەشهەد، ئەندامانی شاندەکە بە شەمەندەفەر و ڕێگای وشکانیی چوونەتە تاران.

مەرەندی خۆی یەکێک بوو لە ئەندامانی ئەو شانده‌ی كه‌ چووه‌ ئیسلام ئاباد، باسی له‌وه‌ كرد شاندی ئێران دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی سەبارەت بە ئەگەری هێرش بە ڕێگەیەکی جیاواز گەراونەته‌وە بۆ وڵات.

مەرەندی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئەو فڕۆکەیەی شاندی ئێرانی هەڵگرتبوو بەهۆی هەڕەشەکانەوە ئاراستەکەی گۆڕیوە و دوای نیشتنەوەی لە شاری مەشهەد، ئەندامانی شاندەکە بە شەمەندەفەر و ڕێگەی وشکانیی گەیشتوونەتە تاران.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە