سەرۆکی هەرێمی کوردتان ڕایگەیاند، لە هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوام دەبین و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یادی بهئازارى (٣٨) ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى ١٩٨٨ دەکەینەوە. ئەو تاوانه سامناکهى ڕژێمی پێشووی عێراق ئهنجامى دا که زياتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ئافرهت، پیاو و گەنجی بێتاوانى کوردستانى، تيايدا بوونە قوربانی. ئهنفال تهنيا تاوانێک نهبوو، بهڵکوو هەوڵی نهزۆکى سڕینەوەی تهواوى گهلێکى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.
ڕاشیگەیاند، “لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خۆڕاگریان دەنێرین. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى دهکهينهوه که بهرپرسياريهتيى حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بکاتهوه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئهنفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناکهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به کهسوکارى ئەنفالکراوان بکرێت”.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، لەم یادهدا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان که به ئومێدهوه لێى دهڕوانين.
