بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
پرسەنامە
بەڕێز؛ هیوا ئەحمەد – سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم
بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خەزووری بەریزتان (تۆفیق حاجی فارس خەراجیانی)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە کە کۆچکردوو بە میهرەبانی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت،
هیوای تەندروستی و تەمەن درێژی بۆ جەنابتان و سەبر و ئارامی بۆ کەسوکار و ئازیزانتان دەخوازین.
یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – لقی سلێمانی
