كەشی زستانە دەستپێدەكاتەوە و بەفر دەبارێت

 

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی کەشێکی زستانە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ، هەورەبروسکە، تەرزە و دروستبوونی لافاو هەیە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند،لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکەی توندیان هەیە، هەروەها لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری بارینی تەرزە و دروستبوونی لافاو بوونی هەیە و بۆ کاتەکانی شەویش، بارانبارینی پچڕپچڕ و مامناوەند بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە سبەی دوو شەممە، بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ، بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە چاوەڕوان دەکرێت.

دەشڵێت: بەهۆی کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر نزمدەبنەوە بەرێژەی 4 تا 6 پلە و هەست بەکەشێکی سارد و زستانەیی دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت و ئەگەریش هەیە بەتێکەڵی بەفر و باران لەسەنتەری پێنجوێن ببارێت.

ڕوونیشی كردەوە، لەکاتەکانی ئێوارەدا سبەی کاریگەری ئەو شەپۆلە بەتێپەرینی کات لەسەر ناوچەکانمان لاواز ئەبێت و لەشەودا کەش بەتەواوی جێگیر ئەبێتەوە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە