بانكێكی بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من) هۆشدار و ئاگاداری دەدات بە فەرمانبەر و مووچەخۆران لە ساختەکاری و دزی ئەلیکترۆنی.
بانکی جیهان كە بەشدارە لە پڕۆژەی (هەژماری من)، فەرمانبەران و مووچەخۆران لە چەند بابە تێكی خۆپارێزی بەرامبەر ساختەكاری و فێڵ و دزی ئەلیكترۆنی ئاگادار دەكاتەوە.
بانكەكە ئاماژەی بەوە داوە، بۆ ئەوەی بەدوور بن لە ساختەکاری و دزی ئەلیکترۆنی، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
– زانیارییەکانت لای خۆت بپارێزە: بانکی جیهان هەرگیز داوای (Password) ووشەی نهێنی، کۆدی (OTP)، ژمارەی نهێنی کارت (PIN Number) یان زانیارییە کەسییەکانت لە ڕێگەی نامە و تەلەفۆنەوە ناکات.
– لینکی گوماناوی مەکەرەوە: هەرگیز کلیک لەسەر ئەو لینکە مەکە کە لە سەرچاوەی نەناسراوەوە بۆت دێت.
– تەنها پەیج و ژمارە فەرمییەکان بەکاربهێنە: تەنها پەیج و ژمارە فەرمییەکانی بانکی جیهان وەک سەرچاوەی متمانەپێکراو بەکاربهێنە.
بانكەكە داوای كردووە، ئەگەر هەست بە هەر جۆرە هەوڵێکی ساختەکاری کرا دەكرێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارەی خزمەتگوزاری بەشداربوانی بانك بكرێت.
