کام ئۆتۆمبێلانە پاسەوانی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەکەن؟

تایبەتمەندییە تەکنیكییەکانی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی خزمەتگوزاری نهێنی (Secret Service).

ئۆتۆمبێلەکانی Chevrolet Suburbanـی سەر بە یەکەکانی هێرشی پێچەوانە (CAT) لە خزمەتگوزاری نهێنی (Secret Service)، لە کاتی پاراستنی ئەو ناوچانەی کە دانوستانەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت لە پاکستان پایتەخت. ئۆتۆمبێلەکانی خزمەتگوزاری نهێنی جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ وەشانە بازرگانییەکان هەیە تەنها لە شێوەدا نەبێت، کە ئەمانە لەخۆ دەگریت:

  • پاراستنی بالیستی: خاوەنی ئاستی پاراستنی CEN B7 یان هاوتای NIJ IVـە، بەجۆرێک کە پەیکەر و شووشە مۆریراوەکەی دەتوانن ڕووبەڕووی فیشەکی عەیار 7.62×51 ملـمی “قەغانبڕ” (Armor Piercing) ببنەوە و بیوەستێنن. زەوی ئۆتۆمبێلەکە بە قەڵغانێکی تایبەت داپۆشراوە بۆ هەڵمژین و ئاراستەکردنەوەی شەپۆلە کانی تەقینەوە بۆ دەرەوەی ژووری سەرنشینەکان. ئەم ئۆتۆمبێلانە بەرگەی تەقینەوەی دوو بۆمبی دەستی لە جۆری DM51 یان هاوتاکانی وەک M67 لە یەک کاتدا لەژێر پەیکەرەکە دەگرن، جگە لە پاراستن لە مینی دژە کەسییەکان و بۆمبە چێنراوە بچووکەکان (IEDs).

  • بزوێنەر و توانا: ئۆتۆمبێلەکانی Chevrolet Tahoeـی سەر بە خزمەتگوزاری نهێنی پشت بە بزوێنەرە گەلێک دەبەستن کە لە ڕووی ئەندازیارییەوە دەستکاری کراون بۆ ئەوەی زۆر لە وەشانە بازرگانییەکان بەهێزتر بن، ئەمەش بە مەبەستی جووڵاندنی بارستە پۆڵایینەکان کە ڕەنگە لە پێنج تۆن تێپەڕ بکەن بە خێرایی و نەرمی لە کاتی فریاگوزاریدا. بزوێنەری سەرەکی بریتییە لە V8 بە قەبارەی 6.2 لیتر لە خێزانی “EcoTec3″، کە بە هێز و عەزمە بەرزەکەی ناسراوە؛ لە دۆخی ئاساییدا 420 ئەسپ بەرهەم دەهێنێت، بەڵام وەشانەکانی خزمەتگوزاری نهێنی باشتر کراون بۆ بەرزکردنەوەی خێرایی وەڵامدانەوە لە کاتی پێنان بە پایدەری بەنزیندا، کە ئەمە کارێکی چارەنووسسازە بۆ هەڵاتن لە کەمینەکان.

  • سیستەمی ساردکەرەوە و کارەبا: ئەم بزوێنەرانە بە سیستەمی ساردکەرەوەی زەبەلاحی “Heavy-Duty” تەیار کراون کە ڕادێتەری گەورەتر و ساردکەرەوەی زیادەی زەیتی بزوێنەر و گێڕ لەخۆ دەگریت، بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە کاتی مانۆڕە توندەکان یان کارکردنی درێژخایەن لە شوێنی خۆیدا (Idling) لە کەشوهەوای گەرمدا. هەروەها موەلیدە کارەباییەکان (Alternators) بە وەشانێکی خاوەن توانای زۆر بەرز (High-Output) گۆڕدراون بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ پلاتفۆرمەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی، ئامێرەکانی تێکدەر (Jammers)، و سیستەمەکانی پەیوەندی مانگی دەستکرد کە وزەیەکی زۆریان دەوێت.

  • جەنگی ئەلیکترۆنی: ئەم ئۆتۆمبێلانە تەیار کراون بە سیستەمی تێکدەری بۆمبە چێنراوەکان (RCIED Jammers) و سیستەمی دژە درۆن (C-UAS) لە ڕێگەی تێکدانی نیشانەکانی GPS یان پچڕاندنی پەیوەندییە کانی (Data link) نێوان بەکارهێنەر و درۆنەکە.

  • ئاگادارکەرەوەی لەیزەر: هەندێک سەرچاوەی پشتڕاستکراوە ئاماژە بەوە دە کەن کە هەندێک لەم ئۆتۆمبێلانە خاوەنی وەرگری ئاگادارکەرەوەی لەیزەرن (LWR)، کە تیشکی لەیزەری ئەو مووشەکانە یان قەناس بەدەستانە دەستنیشان دەکات کە ئامانجەکە دەپێون، و دەستبەجێ شۆفێرەکە ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی هەڵاتن.

  • دەستنیشانکردنی سەرچاوەی تەقە: هەندێک وەشان بە مایکرۆفۆنی زۆر ورد تەیار کراون کە دەتوانن شوێنی تەقەکردن بە وردی دیاری بکەن لە ڕێگەی شیکردنەوەی دەنگی فیشەک و خێرایی دەنگ، و کامێراکان یان چەکەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاراستەی سەرچاوەی هەڕەشەکە بکەن.

  • پەیوەندییەکان: ئەم ئۆتۆمبێلانە خاوەنی سیستەمی پەیوەندی مانگی دەستکردی SATCOMـن، کە پێدەچێت پەیوەندییەکی کۆدکراو لەگەڵ مانگە دەستکردە سەربازییەکان (MILSTAR) دابین بکەن.

  • سیستەمی ڕاگرتن (تەعەلیق) و برێک: سیستەمێکی سەربازی تایبەت بۆیان جێگیر کراوە بۆ بەرگەتگرتنی کێشە زیادەکە و پاراستنی توانای مانۆڕی تیژ (Tactical Driving).

  • تایەی Run-Flat: تایەکان بە بازنەی ناوەکی ڕەق بەهێز کراون کە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلەکە دەدات بە خێراییەکی بەرز هەڵبێت تەنانەت ئەگەر تایەکان بە تەواوی بدڕێن یان بتهێندرێن.

  • سیستەمی Fire Suppression: سیستەمێکی ئۆتۆماتیکی بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە بزوێنەر، تانکی بەنزین و ژووری سەرنشینەکاندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە