دوابەدوای بڕیاری دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان، خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم فرۆشگای خوێندنگاکان دەكاتەوە، كە سەرجەم کاڵاوخواردن و خواردنەوەکانیان چێک بکەنەوە.
بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو تەندروستی قوتابیان و خوێندکاران بەپێویستی دەزانین سەرجەم خاوەن فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداربکەینەوە، پێویستە سبەینێ لەدەسپێکی دەوام سەرجەم کاڵاوخواردن و خواردنەوەکانیان چێک بکەنەوە.
دەشڵێت: ئەوانەی لەڕووی بەروار بەسەرچوون یاخود تام و بۆن و شێوەیان گۆڕاوە لەفرۆشگاکان نەیفرۆشن و جیای بکەنەوە و ڕادەستی ئێدارەی ناوەندەکانی خوێندن بکرێن.
جەختیشی كردۆتەوە، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسن لەکاتی چوونی لیژنەکانمان.
