دەوامی ناو پۆل و کەمپەسەکان دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیاریان دا دەوامی ناو پۆل و کەمپەسەکان دەستپێبکاتەوە.

ئەمشەو هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان دەربارەی خوێندن بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەردوو وەزارەتدا هاتووە: “بڕیارماندا بە ​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل و کەمپەسەکان، لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦ەوە”.

ئەم بڕیارەش دوای ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران هات

ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی جەژن و نەورۆز بڕیاری ڕاگرتنی خوێندنی ناو پۆلی دا، ئەویش بە هۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە لە 28ی شوباتی ڕابردووەوە دەستی پێکرد.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی ڕێککەوتن و سبەینێش بەمەبەستی دانوستان کۆدەبنەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە