ترەمپ هەڕەشەی هێرشێکی وێرانکەر لە ئێران دەکات، ئەگەر…

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشێکی وێرانکەر لە ئێران دەکات ئەگەر دانوستانەکانی نێوانیان شکست بهێنێت.

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا خەریکی بارکردنی باشترین و پێشکەوتووترین تەقەمەنی و چەکن بۆ نێو کەشتییە جەنگییەکان، تاوەکو لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان لە پاکستان، دەستبەجێ هێرشە وێرانکەرەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە.

ترەمپ، سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکان وتی: ئێمە تاوەکو 24 کاتژمێری داهاتوو راستییەکانمان بۆ دەردەکەوێت و بەمزووانە دەزانین چی روودەدات.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە ئامادەباشیی سەربازیی وڵاتەکەی کردەوە و رایگەیاند، ئێمە خەریکی خۆئامادە کردنین. کەشتییەکانمان بە باشترین تەقەمەنی و باشترین چەک کە تاوەکو ئێستا دروستکرابن پڕ دەکەینەوە؛ بگرە زۆر باشتر و پێشکەوتووتر لەو چەکانەی پێشتر بەکارمانهێنا و وردوخاشمان کردن.

وتیشی: ئەگەر نەگەینە رێککەوتن، ئەو چەکانە بەکاردەهێنین و بە شێوەیەکی زۆر کاریگەریش بۆ وێرانکاریی تەواوەتی بەکاریان دەهێنین.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستپێبکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە