“پێداگری هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار قبوڵنەکراوە”

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پێداگری هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار قبوڵنەکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پێداگری هەندێک لایەن ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەرهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەر بەردەوامبوونی هەندێکی تریان لەسەر یەکلانەکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کارێکی قبوڵنەکراوە.

وتیشی: “ئێمە بە شێوەیەکی بێ چەندوچوون جەخت دەکەینەوە کە هیچ ئیستحقاقێکی دەستووری پێش یەکلاکردنەوەی هاوتەریبی ئەم دۆسیەیە، هەڵنەبژێردرێت، بە جۆرێک کە ئامادەبوون و بەشداری هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا مسۆگەر بکات”.

ئەم هەڵوێستەی بارزانی لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبێتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە