سەیرانگای سەرسول و ڕوونکردنەوەیەکی پێویست

کامەران حەسەن

چەند ساڵێکە بە گرنگی و بایەخەوە، لە کارداین بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم سەیرانگایەو گەیاندنی خزمەتگوزاری پێویست، نەک تەنها هەر وەک سەیرانگایەک کە شوێنکی سەرنجڕاکێش و جوانە، بەڵکو تا بشبێتە سەرچاوەی داهاتێک بۆ شارۆچکەی ماوەت و سنورەکەو بتوانین چەندین هەلی کار لەم سەیرانگایەدا بڕەخسێنین، لەم سۆنگەیەوە و لە بەرهەمی کاری چالاکی ئێمە و بە داکۆکی و داواکاری ئێمەو دڵسۆزان ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش بەم سەیرانگایە کراوە؛

١. گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بە سەیرانگاکە بە تێچووی (٦٥) ملیۆن دینار کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار لە داهاتی لە ١٥٪ خۆی جێبەجێیکردووە.

٢. دروستکردنی نوێژینگە و سێتی (WC) بە تێچووی (٣٨) ملیۆن دینار.

٣. دروستکردنی قۆناغی یەکەمی قادرمەو موحاجەرە لە لایەن ڕێخراوێکی ئیتاڵی بە بڕی (١٥) ملیۆن دینار.

٤. دروستکردنی قۆناغی دووەمی قادرمەو موحاجەرە بە تێچووی (٤٥) ملیۆن دینار لە لایەن هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە بە سوپاسی زۆرەوە.

٥. تەرخانکردنی بڕی (٦٠) ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پەمپی گەورە بۆ هەڵدانی ئاو لە چەمەکەوە بۆ تاڤگەکە لە وەرزی هاویندا، کە قۆناغی یەکەمی جێبەجێکراوە.

٦. تەرخانکردنی بڕی (٦٠) ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی سیاج بۆ دیوە سەخت و هەڵدێرەکەی سەرسول و تەواوکردنی قادرمەو موحاجەرەکانی کە دیسان لەسەر داوی ئێمەو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزارەوە جێبەجێدەکرێت لەمساڵدا.

سەبارەت بە ڕێگاو بانی سەیرانگاکە کە خەمی گەورەی ئێمە بووە؛

یەکەم؛ لەسەر داوای ئێمەو بەڕێوەبەریەتی گشتی گەشتوگوزارەوە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبانەوە بە سوپاسی زۆرەوە کەشف و دەرخستە بۆ قیرتاوکردنی ڕێگای سەرسول کراوەو لە ٥-٨-٢٠٢٥ بە دەستی بردومانە بۆ بەڕێز کاک دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە هەولێری پایتەخت و لە ماوەی هەفەتەیەکدا براوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕێین ڕەزامەندی قیرتاوکردنەکەی بگەڕێتەوە و بۆ هەمان مەبەست چەند جارێک سەردانی بەڕێز جەنابی وەزیرم کردووە لە نوسینگەی خۆی لە سلێمانی.

دووەم؛ لە ١١-٣-٢٠٢٦ وە بە هەوڵی دەستەجەمعی دەستمانکرد بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرسول کە باران و لافاو تێکدابوو، بەڵام بە هۆی بارانەوە نەتوانرا کارەکە تەواوکرێت، دەنا لەو مێژووەوە لە (قائیمقامیەت) گرێدەرێکی ڕێگاوبان و شۆفڵێکی گەشتوگوزار وەستێنراون بە هۆی باران و قوڕو لیتەی ڕێگاکەوە نەتوانراوە کاری نۆژەنکردنەوەکە بگاتە پایان، دەنا لە ئێستادا جگە لەو دوو ئامێرە گەڵابە و عادلە ئامادە کراون، بەڵام دەبێت ڕێگاکە کزر بێتەوە ئەوجا کاری تێدا دەکرێت.

جگە لەهەموو ئەمانە لە لایەن ئێمە و چەند دڵسۆزێکی دیکەوە داوا لە چەند سەرمایەدارێک کراوە کە بێن وەبەرهێنان لەم سەیرانگایەدا بکەن کە خزمەتێکی گەورەیە بە سنورەکە، وە کوردستان بە گشتیش.

Screenshot
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە