پاسپۆرتی سلێمانی هاوکاری هاووڵاتییەک دەکات و بانگەوازێکی مرۆیی ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کارئاسانی بۆ نەخۆشێک دەکات و داوا لە خێرخوازان دەکات هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات وەربگرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی و پێویستی بە پەلە بە گەشتکردن، توانیویانە لە کەمترین ماوەدا کارئاسانی تەواو بۆ هاووڵاتییەک بە ناوی (فەرهاد جەبار) ئەنجام بدەن بە مەبەستی نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەی.

فەرهاد جەبار، دانیشتووی شارەدێی شۆڕشی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵە کە لە ساڵی ٢٠١٩وە بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، باری تەندروستی بەتەواوی تێکچووە و تا ئێستا لە ژێر ئۆکسجیندایە. بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، ٧٥٪ی هەردوو سییەکانی لەدەستداوە و لە ئێستادا پێویستی بەوەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕوو لە وڵاتی هیندستان بکات.

فەرهاد جەبار، جگە لە خراپی باری تەندروستی، خاوەنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە. بەهۆی زۆری تێچووی دەرمان و چارەسەری پزیشکی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ناچار بووە تەنانەت خانووەکەشی بخاتە ڕەهەنی قەرزەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، وێڕای جێبەجێکردنی کارە یاساییەکانی پاسپۆرتەکەی، بانگەواز ئاراستەی خێرخوازان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هاوکاری ئەم هاووڵاتییە بکەن تا بتوانێت گەشت بکات و ژیانی لە مەترسی ڕزگار بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ گەیاندنی هەر هاوکارییەک، دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی ناوبراوەوە بکەن:  ٠٧٧١٧٥٧٤٩٥٦

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە