ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی بارانبارینی کورتخایەن روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باکووری هەرێم ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین.

بارانەکە بە شێوەی “گەواڵە بارانی بەهاری” کورتخایەن دەبێت و لە هەندێک ناوچە هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە و خێرایی با لە نێوان 15 – 25 کم/ک دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ شەمممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە. لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت، کە بە هەمان شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێک ناوچەدا.

پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەمێننەوە، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

لە هەولێر و هەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرما 22 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی و پیرمام 18 پلە، دهۆک و زاخۆ 20 پلە، چەمچەماڵ 21 پلە، و سۆران 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 9 پلەی سیلیزییە، لە کاتێکدا بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم لە ناوچەی گەرمیان دەبێت کە دەگاتە 25 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە