“لە دوای ئاگربەستەوە هێرشمان نەکردووەتە سەر هیچ وڵاتێک”

سوپای پاسدارانی  ئێران بڵاوی کرده‌وه‌، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا، هیچ وڵاتێک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە نەکراونه‌ته‌ ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی  فەرمی ئێران، ڕاگەیاندراوی سوپای پاسدارانی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەو هەواڵانە کراوە کە سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر دامەزراوەکانی هەندێک لە وڵاتانی کەنداو بڵاوکراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرەتای دەستپێکی ئاگربەستەوە تا ئێستا، هیچ وڵاتێکیان نه‌کردووه‌ته‌ ئەنجام. ئەگەر ئەم هەواڵانە ڕاست بن، بێگومان ئەم کارانە کاری سەهیۆنی دوژمن یان ئەمریکایە”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ئەگەری لێدانی هەر ئامانجێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئەوا لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکی فەڕمییەوە ڕادەگەیەنرێت، هەر کارێک لە ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانیاندا نەبێت، پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نییە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ شەو لە کوەیت و سعودیە و ئیمارات هێرش کرایە سەر چەندین ئامانج.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە