ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە یەكەم پەیامیدا بەبۆنەی چلەی كوژرانی باوكییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت:ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام دەستبەرداری مافەکانی نابێت و جەختیشدەكاتەوە، بێگومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەبەینە قۆناغێکی نوێوە.
موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام دەستبەرداری مافەکانی نابێت و وتیشی، “زلهێزە لووتبەرزەکانی جیهان ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشکرا کرد کاتێک منداڵەکانمانیان کوشت”.
ڕاشیگەیاند، پێویستە ئامادەیی خەڵک لە مەیدانەکاندا وەک ٤٠ ڕۆژی ڕابردوو بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە هەمووان ئەمە بزانن؛ بە ئیزنی خوای گەورە، ئێمە بێگومان دەست لەو دەستدرێژکارە تاوانبارانە هەڵناگرین، کە هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتەکەمان و حەتمەن قەرەبووی یەک بە یەکی ئەو زیانانەی گەیەندراون و خوێنبایی شەهیدان و دیەی بریندارانی ئەم جەنگە داوا دەکەینەوە.
دەشڵێت: بێگومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەبەینە قۆناغێکی نوێوە و هێزە چەكدارەكانی ئێران جەنگیان گۆڕی بۆ سەركەوتنێكی گەورە
