ترەمپ: گەشبینين بەوەی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیکە

سەرۆكی ئەمریكا ” گەشبینە بەوەی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیکە” و دەشڵێت: لەگەڵ ناتانیاهۆ قسەم کردووە، ئەویش بە هێمنی مامەڵە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە كەناڵی “ئێن بی سی” راگەیاندووە: گەشبینە بەوەی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیکە و سەرکردەکانی ئێران لە کۆبونەوەکاندا زۆر جیاوازتر قسە دەکەن لەوەی کە بەرامبەر بە رۆژنامەکان دەیکەن.

ئاماژەی بەوەكردووە، سەرکردەکانی ئێران زۆر عەقڵانیترن و لەسەر هەموو ئەوشتانە رازیدەبن کە پێویستە لەسەری رازی بن، وتیشی: ئێرانییەکان وردوخاشكراون و سوپایان نەماوە.

ترەمپ لڕاشیگەیاندووە، ئەگەر ئێرانییەکان نەگەنە رێککەوتن، پرسەكە زۆر بە ئازار دەبێت.

لەبارەی دۆخی لوبنانیش رایگەیاندووە: ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە لوبنان کەم دەکاتەوە، منیش لەگەڵ ناتانیاهۆ قسەم کردووە، ئەویش بە هێمنی مامەڵە دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە