وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكردەوە، كە لە یەك شەممەوە دەستپێدەكات.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ١٢ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە ( ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە لە کاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لە دوای کاتژمێر 1ی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

