spot_imgspot_img

كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك كارا كرایەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق دووبارە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بڕین (حجب) و لادانی بڕین بە هەموو جۆرەکانی و سڕینەوەی ناوی کۆچکردووان لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن (١٢) ساڵ لە لقەکانی خۆراک لەم پارێزگایانە دەستیپێکردووەتەوە:

بەلەد، سەڵاحەدین، واسیت، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانیە، موسەننا و کەربەلا. هەروەها لە لقەکانی بەغداد کە بریتین لە: سەدر، ڕەسافە، شەعب، مەشتەل، سەیدولشوهەدا‌‌و، موتەنەبی و محەمەد ڕەسوڵوڵا.

ڕاشیگەیاندووە،، پڕۆسەکانی “بڕین و لادانی بڕین” بە هەموو جۆرەکانی و سڕینەوەی ناوی کۆچکردووان لە سەرجەم لقەکانی خۆراک لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە دەستیپێکردووەتەوە.

تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتەكە دەڵێت: “ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کارکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێن، ئەویش لە ڕێگەی پشتبەستن بە سیستمە ئەلیکترۆنییە نوێیەکان کە دەبنە هۆی ئاسانکاری لە ڕێکارەکان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە فەرمانگەکانی خۆراک”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەزارەت بەپێی پلانێکی ڕێکخراو کار دەکات بۆ فراوانکردنی مەودای سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی خۆراک، بە شێوەیەک کە گەرەنتی گەیشتن بە شایستەکان و تەواوکردنی مامەڵەکانیان بە خێرایی و کارایی بکات، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ئاراستەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە