بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای نیشتمانی دژەتیـرۆری ئەمریکا ئاشكرای دەكات، كە كشانەوەی ئەمریكا لە ناتۆ بۆ چوونە پاڵ ئیسڕائیل و لێدانە لە توركیا لە داهاتوودا.
جۆو کێنت، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای نیشتمانی دژەتیـرۆری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئامانجی ترەمپ لە کشانەوە لە ناتۆ، بە داخەوە بۆ ئەوە نییە کە لە پێکدادان و شەڕی دەرەکی دووربخەنەوە، بەڵکو بۆ ئەوەیە، کە لە داهاتوودا لە ئەگەری شەڕی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە سووریا، بتوانین شان بە شانی تەلئەبیب بوەستین.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمە درێژەی پێشهاتەکانی ساڵانی رابردووی سووریایە و دوای ئەوەی حکومەتی عەلمانی ئەو وڵاتە رووخێندرا و سەرکردەیەکی قــاعـیدە (د١عـش) کرایە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
مەبەستی جۆو كێنت لە ئەحمەد شەرع-ە، كە پێشتر لە ناو قاعیدە و بەرەی نوسرە ناوی (ئەبو محەمەد جۆلارنی) بووە.
ئەم قسانەی بەرپرسەكەی پێشووی ئەمریكا لەكاتێكدایە، كە ئیسرائیل بەشێكی جۆلان و خاكی سووریای داگیر كردووە و لەسەر دروزەكان هۆشدارەی بە جۆلانی و حكومەتەكەی داوە. ئەمە سەرباری ئەوەی هەندێك جار ئیسرائیل پاڵپشتی بۆ كورد ڕادەگەیەنێت، بەلام بە كرداری هیچ پشتیوانییەكی كوردی نەكرد لەو كاتەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بەجۆلانی هێرشیان كردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.
