مه‌سعود پزیشکیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه، كه هێرشی دوباره‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان پێشێلكردنی ئاشكرای رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته و دەشڵێت: پشت لە براکانمان لە لوبنان ناکەین.
مه‌سعود پزیشكیان، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگەیاندووە، “ده‌ستدرێژیی دوباره‌ی رژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر لوبنان پێشێلكردنی ئاشكرای رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی ئاگربه‌سته”.
ڕاشیگەیاندووە، “ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر فریودان و پابه‌ندنه‌بون به گه‌یشتن به رێككه‌وتن”.
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كه به‌رده‌وامی ئه‌م هه‌نگاوانه، دانوستان بێ واتا ده‌كات.
پزیشكیان وتوشیه‌تی، “ده‌ستی ئێمه له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كان، ئێران هه‌رگیز برا و خوشكه لوبنانییه‌كانی به‌ته‌نیا جێناهێڵێت”.
