spot_imgspot_img

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە بەردەوام بێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە بەردەوام بێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 2026/4/9 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییه‌كان.

ئاماژە بەوەشدراوە، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە