وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی زیاتر لە 957 ملیار دیناری بۆ سەر هەژماری بانكییەكەی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی بۆ مووچەی مانگی 3 ڕاگەیاند و دەڵێت: وەك مانگەكانی پێشوو بڕ زیاتر لە 21 ملیار دیناری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی كەمە.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری نەناردووە.
دەشڵێت: هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ( ٢١،٤٠٧،٥٩٥،٣٧٥ ) دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازار نەناردووە، کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
