spot_imgspot_img

كەشناسی: هەینی لە بەشێكی هەرێم كەشی سەیران و لەبەشێكی باران

 

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، کە ڕۆژی هەینی لە 70%ی ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان گونجاوە بۆ گەشت و سەیران و لە بەشێكی ناوچەكانیش لەكاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە دەبێتە باران و هەورەبروسكە..

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بۆ (خەڵك) وتی: “کەشوهەوای ڕۆژی هەینی 10/4/2026، ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، موسڵ، کەرکوک و گەرمیان ئاسمان لەو ناوچانه ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت و گونجاوە بۆ گەشت سەیران”.

وتیشی، “بەڵام لە بەشێک لە ناوچه شاخاوییەکانی دهۆک، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کەشێکی ناسەقامگیری لاواز ئەو ناوچانه دەگرێتەوە و ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی ماوە کورت هەیە”.

ئاماژەشی بەوەشداوە: “لە وەرزی بەهارداین گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا خێران لەوانەیە گۆڕانکاری ڕووبدات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە