وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، كە بڕی 957 ملیار دیناریان لە بانكی ناوەندی لقی هەولێر وەرگرتووە و ڕۆژی یەك شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.
وەزاەرتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، بڕی 957 ملیار و 122 ملیۆن دینار، شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی سێ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمیبانکی ناوەندی عیراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە.
دەشڵێت: ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
