وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دەركرد و لەگەڵ وەرگرتنی پارەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت.
میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاویانكردەوە، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی هەرێمی داوە و بڕیارەكە دراوەتە فەرمانگەی ژمێریاری و چاوەڕێین لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر پارەی مووچە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
بە وتەی سەرچاوەكە، “ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له لیسته‌كه‌دا ڕوونه‌دات ئه‌وا ئه‌مڕۆ لیستی مووچه‌ی مانگی سێ بڵاوده‌كرێته‌وه و ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه، بۆ ڕۆژی شه‌ممه (ATM)ەكان پڕ ده‌كرێن له پاره و ئاماده ده‌كرێن”.
ئاشكراشی كردووە، تەواوی پارەی مووچەی مانگی سێ کە زیاتر لە 950 ملیار دینارە گەیشتۆتە لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر.
