بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر سۆلار لە زیادبووندایە و بڕەکەی گەیشتووەتە 85 مێگاوات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاووڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە 85 مێگاوات كارەبا.
ڕوونیشیکردەوە کە بە پێی دوایین ئامارم تا ڕۆژی 9/3/2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتوەتە 3166 هاوبەش، لە كاتێكدا مانگێك لەمەوبەر ژمارەیان 3110 هاوبەش بووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە 2611 هاوبهشی ماڵان و 450 هاوبەشی بازرگانی و 15 هاوبەشی پیشەسازی و 85 هاوبەشی كشتوكاڵی و 5 هاوبهشی میریین.
