spot_imgspot_img

نرخی بەنزین دادەبەزێت

دوابەدوای كۆتایی هاتنی جەنگی ئەمریکا و ئێران و كرانەوەی دەروازەكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین و زیادبوونی بەرهەمی پاڵێوگەكانی ناوخۆ، لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە دادەبەزێت.

سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕیوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاندووە، لەگەڵ وەستانی جەنگ دۆخی غاز و بەنزین ئاسایی دەبێتەوە، لە ئێستادا ڕۆژانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت.

وتیشی، ژمارەیەک کێڵگە بەهۆی بارودۆخی جەنگ لە بەرهەمهێنان وەستابوون، بەڵام بە نزیکەی هەفتەیەک دۆخی بەنزین و غاز ئاسایی دەبێتەوە.

سالار محەممەد دووپاتی کردەوە، نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین(محەسەن، نۆڕماڵ، سوپەر) لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی کێڵگەکان دادەبەزێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە