ئەمشەو ژووری ئۆپراسیۆنی قەیرانەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیار لە دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندكاران لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت.
شەوی ڕابردوو هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریكا لەسەر چەند خاڵێك بۆ ئاگربەستی دوو هەفتەیی ڕێككەوتن و بەمەش شەڕ ڕاگیرا و مەترسییەكانیش لەسەر هەرێمی كوردستان ڕەوینەتەوە.
میدیای فەرمی گۆڕان لە زاری وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردەوە، كە ئەمشەو ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان بەشێوەی ئۆنلاین كۆدەبنەوە، كە زۆربەی وەزیر و بەرپرسەكانی تێدایە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی و ڕەوشی خوێندن دەكەن.
بە وتەی ئەو وەزیرە، “لە هەموو ئەگەرێكدا بڕیار دەدرێت خوێندن دەستپێبكاتەوە و ئۆنلاین هەڵبگیرێت، بەڵام شێوازی ئۆنلاین دەمێنێتەوە و چاكسازی تێدادەكرێت و ئەگەر هەر ڕووداوێكی نەخوازراو هەبوو سیستمێكی باشی ئۆنلاین لە هەرێم هەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمشەو كۆبوونەوەكە دەكرێت و بڕیار دەدرێت، ئەگەر ئەمشەویش بڕیارەكە ڕانەگەیەنرا دەخرێتە سبەینێ.
