پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبه‌ی پێنج شه‌ممه بەبۆنەی ٢٣یەمین ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆریی سەدامەوە، لە دیوانی پارێزگا و تەواوی فەرمانگەكانی سنووری پارێزگاكە پشووی فەرمی بێت.
پارێزگای كه‌ركوك بڵاویكردەوە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەی پێنج شەممە، 9ی نیسان، لە دیوانی پارێزگا و تەواوی فەرمانگەكان، پشوی فەرمی بێت، بەبۆنەی 23ه‌مین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆریی پێشوەوە، لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵە خزمەتگوزارییەکان.
بەپێی ڕاگەیەنراوە، رێبوار ته‌ها زانکۆکانی سەرپشک کرد لە ڕاگەیاندنی پشوو یان نا، بە جۆرێک کە کار نەکاتە سەر کاتی تاقیکردنەوەکانی خوێندکاره‌كان لە ئەگەری هەبونی تاقیکردنەوەدا.
ئه‌گه‌رچی به‌پێی یاسای پەرلەمانی كوردستان و رۆژژمێری فه‌رمی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، سبه‌ی پێنج شه‌ممه كه ده‌كاته (9ی نیسان) به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی ئازادكردنی عێراقه‌وه پشووی فه‌رمیه، به‌ڵام دواتر فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومەتی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بەبۆنەی ڕۆژی ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دیکتاتۆری سەرکوتکار، “سبەی پێنج شەممە پشووە”، بەڵام دواتر بە ڕاگەیەنراوێكی دیكە وتی “ده‌وامی فه‌رمیه و پشوو نیه”.
