spot_imgspot_img

پزیشکیان یەكەم پەیامی دوای ئاگربەست بڵاوكردەوە

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، تەواوی پێکهاتەکانی ئێران بە یەکگرتوویی و لەپاڵ یەکتردا دەمێننەوە و دەشڵێت: حکومەتەکەی بە هەمان گیانی یەکگرتووییەوە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پاراستنی وڵات.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا لە پەیامێکدا لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) ڕایگەیاند، تەواوی پێکهاتەکانی ئێران بە یەکگرتوویی و لەپاڵ یەکتردا دەمێننەوە.

جەختی کردەوە، کە ئەم یەکگرتووییە چ لە بواری دیپلۆماسی و گۆڕەپانی بەرگری بێت یان لە ناو شەقامدا بەردەوام دەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا، کە “ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپە گشتیانە بووە کە تاران ویستوویەتی” و ئەم “سەرکەوتنەشی” بە بەرهەمی خوێنی ڕێبەری باڵا و دەستکەوتی هەموو گەلی ئێران لە مەیدانی جەنگدا وەسف کرد.

دەشڵێت: لەمڕۆ بەدواوە حکومەتەکەی بە هەمان گیانی یەکگرتووییەوە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پاراستنی وڵات چ لە ڕێگەی گفتوگۆی دیپلۆماسی بێت یان لە ڕێگەی بەهێزکردنی توانای بەرگری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە