لیژنەی سووتەمەنی لە قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ ئەو هاووڵاتیانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە غازیان پێ دەدرێت و دەشڵێت: یەك بوتڵە بە پسووڵەی خۆراك یان كارتی نیشتمانی.
لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، سبەینێ پێنج شەممە ڕێکەوتی 2026/4/9 کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی ناویان لای ئەو بریکارانەیە کە لەلیستەکەدا هاتووە.
دەشڵێت: هەر ماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت
ئاشكراشی كردووە، ئەو هاوڵاتیانەی لەلیستەکاندا ناویان هاتووە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراک ئامادەبن بۆ وەرگرتنی غاز.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ئەو کەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک ئەگەر هەیبوو یان کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت.







