spot_imgspot_img

شەپۆلی بەفر و باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات، كە زۆربەی كاتەكان باران دەبارێت و بەهۆی كەشی ساردەوە تەرزەی لەگەڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چوار شەممە و پێنج شەممە (٨ – ٩ی نیسان): لووتکەی ناسەقامگیری نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد کاریگەری هەیە لەسەر ناوچەكانمان و ​ بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکان بوونی دەبێت کاریگەری بارانەکە لە شەوی پێنج شەممەدا زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند،​ ئەگەری بەهێزی تەرزە هەیە بەهۆی ساردی چینی سەرووی بەرگەهەوا، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. ​ “لە لووتکەی چیا بەرزەکان سەروو ٢٥٠٠ مەتر ئەگەری بەفر بارین هەیە”.

​ بەپێی پێشبینی ئەو كەشناسە، هەینی و شەممە (١٠ – ١١ی نیسان) پێشبینی دەکرێ کەشەکە کەمێک جێگیر ببێتەوە، بەڵام بەهۆی شێی زۆر و گەرمبوونی زەوی، لە دوای نیوەڕۆیاندا تا ئێوارە تاوە بارانی بەهاری و هەورەبروسکە بە شێوەی ناوچەیی دروست دەبن واتا گشتگیر نابێت و پێشبینی دەکرێ کاریگەری هەورەکان لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر بمێنێتەوە و نمە باران بەردەوام بێت.

سەبارەت بە ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە (١٢ – ١٣ی نیسان) وتی: ئاماژە بە هاتنی بڕێکی نوێ لە شێ دەکرێ بۆ سەر ناوچەکانمان لەهەردوو دەریای سورو ناوەڕاستەوە و پێشبینی دەکرێ حاڵەتێکی تری ناسەقامگیری تاوە باران و هەورە بروسک دروست ببێتەوە کە کاریگەری زیاتر لەسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت ناوچەکانی تر بەکاریگەری کەمتر .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە