spot_imgspot_img

بڕیارێكی دیكە دەربارەی بەشە غازی ماڵان درا

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە دروست كردنی فۆڕمی بەشەخۆراك بۆ هاوسەرانی نوێ‌ وەستاوە، بەڵام كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنیان بۆ دروست دەكەن.

لە ئێستادا پێدانی غاز بە ماڵان كراوە بە پسووڵەی خۆراك و ئەوەش كێشەی بۆ هاوسەرە تازەكان دروست كردووە، كە فۆڕمی خۆراكیان نییە.

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویكردەوە، بنكەكانی خۆراكی (201 و 202 و 203) سەبارەت بە درووستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ژیانی هاسەرگیری ( زواج )یان کردووە بەڵام بە هۆی وەستانی مامەڵەی درووستکردنی فۆرمی خۆراک تا ئێستا نەیانتوانیوە فۆرمی خۆراکی سەربەخۆ دروست بکەن بە پێویستیان زانی کارتی (ئەلیکترۆنی سووتەمەنی)یان بۆ دروست بکەن بەم مەرجانەی خوارەوە:

١- فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە هەولێر بێت و تەنها بنکەی (201-202-203) سالی (2020-2021) ( نسخە اصلی و فۆتۆکۆپی ) هەبێت .
۲ – بەڵگەنامەی هاسەرگیری ( عقد زواج ) هەبێت و ( نسخە اصلی ) و فۆتۆکۆپی ئامادە بێت .
۳ – کارتی نیشتمانی پیاوەکە ( نسخە اصلی و فۆتۆکۆپی ) هەبێت .

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی پێنج شەممە ٩ / ٤ / ٢٠٢٦ تەنها ئەو هاووڵاتیانەی بنکەی خۆراکیان 201-202-203دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکەن.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویست ناکات هیچ هاووڵاتیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی هەولێر و پسوولەی خوراک بکات.

ناونیشانی بەڕێوەبەراتی نەوت و کانزاکان هەولێر – شەقامی ١٠٠ م – پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە