spot_imgspot_img

پیت هێگسێت: پێشەسازی ئێران تەختی زەوی كرا

وەزیری جەنگی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ترەمپ بەزەیی بە ئێراندا هاتەوە و دەشڵێت: تەنها شەوی سێ شەممە 300 هێرشمان ئەنجام داوە.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران تووشی كورتهێنانی گەورەی سەربازی بووە و چیتر ناتوانێت موشەك و درۆن دروست بكات.

راشیگەیاند، تەنها شەوی سێ شەممە 300 هێرشمان بۆ سەر پیشەسازی بەرگری ئێران ئەنجامدا .

وەزیری جەنگی ئەمریکا وتیشی: ترەمپ بەزەیی هاتەوە ئەگینا دەیتوانی ئابووری ئێران ئیفلیج بکات

جەختیشی کردەوە، چیتر ئێران یۆرانیۆمی نابێت و له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، “ته‌واوی ئامانجه‌كانیان به‌دیهێناوه‌”

ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت جیهان دڵنیابێت کە گەرووی هورمز بە کراوەیی دەمێنێتەوە و ئێران ناچار کراوە ڕێگە بە تێپەڕینی کەشتییەکان بدات.

دەشڵێت: ڕژێمی نوێی ئێران تێگەیشتووە کە دانوستان باشترە لەو چارەنووسە ڕەشەی چاوەڕێی دەکردن. ئێستا ئێمە چارەنووسی ئەوان کۆنترۆڵ دەکەین، نەک بە پێچەوانەوە.

بە وتەی وەزیری جەنگی ئەمریكا، “ئەوەی نیشانمان داوە تەنها بەشێکی کەمی هێزی ئەمریکا بووە. پێمان وایە ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت چونکە تاران شێوازێکی جیاواز بۆ کارلێککردن پەیڕەو دەکات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە