سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، متمانەمان بە بەڵێنەکانی ئەمریکا نیە و دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە کەناڵی تێلیگرامەکەیاندا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “پاسدارانی نیشتمانی ئێران گوێڕایەڵی فەرمانەکانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، جەنابی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیین و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە.”
پاسداران داوایان لە وڵاتانی کەنداو کردووە کۆتایی بە “هاوکارییەکانیان” لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بهێنن.
دەڵێن: “دوژمن هەمیشە فێڵباز بووە، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی نییە و وەڵامی هەر دەستدرێژییەک لە ئاستێکی بەرزتردا دەدەینەوە.”
