سبەینێ ساڵیادی رزگاركردنی عێراقە لە دەستی رژێمی بەعس، لەناو رۆژ ژمێری حكومەتی هەرێمدا ئەم رۆژە كراوە بە پشووی فەرمی و ناوی لێنراوە “ڕۆژی ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دیکتاتۆری سەرکوتکار”.
بەڵام فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنج شەممە (9ی نیسانی 2026)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.
بەپێی بنەما دەستووری و یاساییەكان، خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، كە بە فەرمی لە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە بە یاسا لە پەرلەمانی كوردستان چەسپێنراوە و هەر دەبێت بە یاسا پەرلەمان هەمواریان بكاتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم لەڕێی فەرمانگەی میدیاكەیەوە لە فەیسبووك هەڵوەشاندنەوەی ئەو پشووەی ڕاگەیاندووە.
لەدوای ساڵی 2003ەوە و پڕۆسەی ئازادكردنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمەكەی سەدام حسێن-ەوە 9-4ی هەموو ساڵێك پشووی فەرمی بووە.




